کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەران و چاپکردن
لە هەموو پەرتووکخانەکانی هێلمێت دەتوانیت کۆمپیوتەری بەکارهێنەران بەکاربهێنیت.
کارمەندانی پەرتووکخانە لەکاتی پێویستیدا ڕێنماییت دەکەن، لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکان. هەروەها لە پەرتووکخانە کۆرسی سەرەتایی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت ڕێکدەخرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بەو کۆرسانە لە پەرتووکخانەکەی خۆت پرسیار بکە.
لە ئیسپۆو، کاونیاینێن و ڤانتا کۆمپیوتەرەکان گرتنی کاتی پێشوەختە بەکاردەهێنرێن.
هەروەها لە زۆربەی پەرتووکخانەکانی هێلسینکییش کۆمپیوتەرەکان بەبێ گرتنی کاتی پێشوەختە بەکاردەهێنرێن. لە هێلسینکیدا هەندێک ژووری کار هەیە، کە دەتوانرێت پێشوەختە بگیریت و کۆمپیوتەری بەکارهێنەرانی تێدایە. دەتوانیت ئەم ژوورانە لە ڕێگەی Varaamo وە بە وشەی ”asiakastietokone” بگریت.
چاپکردن لە ئێسپۆ
لە پەرتووکخانەکانی ئێسپۆ بۆ چاپکردن، کۆپی کردنی وێنە و سکانکردن خزمەتگوزاری Princh بەکاردەهێنرێت. چاپکردن پارێزراوە، چونکە کاغەزەکان تەنها کاتێک چاپدەکرێن کە بەکارهێنەر خۆی بە کۆدی یەکجار بەکارهێنراو چاپەکان لە ئامێری چاپەکەوە دەردەهێنێت.
دەتوانیت لە کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەرانی پەرتووکخانەوە چاپ بکەیت.
هەروەها دەتوانرێت لەڕێگەی پرۆگرامی چاپکردنەوە راستەوخۆ لە کۆمپیوتەر یاخود تەلەفۆنی زیرەکی خۆتەوە چاپبکەیت. دەتوانیت لە کۆمپیوتەری تایبەتی خۆت لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە لە پەڕەی چاپکردنی پرینچ) print.princh.com( چاپ بکەیت. دەتوانیت ئەپلیکەیشنی Princh لە ئامێری زیرەکی خۆت دابمەزرێنیت، کە لە Googlen Play Store و Apple App Store بەردەستن.
دەتوانیت ڕێنمایی وردتر لەسەر چاپکردن، کۆپی کردن و سکانکردن لە ماڵپەڕی شارەوانی ئیسپۆو بدۆزیتەوە. لە هەمان پەڕەدا دەتوانیت لیستی ژمارەکانی چاپکەرەکانی پەرتووکخانە جیاوازەکان بدۆزیتەوە.
نرخی چاپکردن و کۆپی کردن لە ئێسپۆ 0.20 € بۆ هەر پەڕەیەک. سکانکردن لە پەرتووکخانە بێبەرامبەرە.
چاپکردن لە هێلسینکی
چاپکردن لە کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەرانەوە
هەژمارێکی بەکارهێنەر دروست بکە بۆ خزمەتگوزاری چاپکردن بە کرتەکردن لەسەر لینکی YSoft SafeQ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە، یان لە ناونیشانی asiakastulostus.hel.fi
هەژمارەکەت چالاک بکە لە ڕێگەی لینکی ”Activate your account” کە بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت و کۆدی PIN لە نامەکەدا هەڵبگرە. هەمان کۆدی PIN دەتوانیت بەکاربهێنیت بۆ چاپکردن لە کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەران لە هەموو پەرتووکخانەکانی هێلسینکی.
کاتێک لە ئامێری تایبەتی خۆت (کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک) چاپ دەکەیت، پێویستت بە کۆدی PIN و ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژمارەکەت دەبێت.
لە کۆمپیوتەری بەکارهێنەران:
1. ئەو فایلەی کە دەتەوێت چاپی بکەیت هەڵیبژێرە یان ئەو پەڕەی ئینتەرنێتە بدۆزەرەوە کە دەتەوێت چاپی بکەیت و کرتە لەسەر چاپکردن بکە. پەنجەرەی چاپکردن دەکرێتەوە. دەتوانیت چاپکردنەکەت رێکبخەیت و بگۆڕیت، بۆ نموونە تەنها لاپەڕەیەکی دیاریکراو چاپبکەیت.
2. لە پەنجەرەی ڕێکخستنەکانی چاپکردن کرتە(کلیک) لەسەر چاپکردن بکە. پەنجەرەی کۆدی PIN دەکرێتەوە.
3. کۆدی PINی هەژمارەکەت بنووسە و کرتە لەسەر چوونەژوورەوە یان Enter لێبدە
ئەو فایلەی کە دەتەوێت چاپی بکەیت هەڵیبژێرە یان ئەو پەڕەی ئینتەرنێتە بدۆزەرەوە کە دەتەوێت چاپی بکەیت و کرتە لەسەر چاپکردن بکە. پەنجەرەی چاپکردن دەکرێتەوە. دەتوانیت چاپکردنەکەت رێکبخەیت و بگۆڕیت، بۆ نموونە تەنها لاپەڕەیەکی دیاریکراو چاپبکەیت.
دەتوانیت هەموو چاپەکانت بە یەکجار وەربگریت. ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت لە کارکردن، کۆمپیوتەرەکە بۆ کاتی قوفڵبکە هەتا چاپکراوەکانت دەهێنیت.
لە کۆمپیوتەرەکە دەربچۆ، ئەگەر چیتر پێویستت بە کۆمپیوتەر نییە.
پارەی چاپەکان لە خزمەتگوزاری پرسگەی پەرتووکخانە بدە. نرخی چاپ 0.40 €/لاپەڕەیە.
چاپکردن لە ئامێری تایبەتی خۆت
هەژمارێکی تایبەت بە چاپکردن بۆخۆت درووستبکە لە ناونیشانی .asiakastulostus.hel.fi
هەژمارەکەت چالاک بکە لە ڕێگەی لینکی ”Activate your account” کە بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت دوای درووستکردنی هەژمارەکە. کۆدی PIN و وشەی نهێنی لە نامەکەدا هەڵبگرە. هەمان کۆدی PIN دەتوانیت بەکاربهێنیت بۆ وەرگرتنی چاپەکان لە هەموو پەرتووکخانەکانی هێلسینکی.
دەتوانیت لە ئامێری تایبەتی خۆت هەموو جۆرە فایلە باوەکان (PDF, DOCX, JPG…) چاپ بکەیت.
نرخی چاپ 0.40 € بۆ هەر پەرەیەک.
لە ئامێری تایبەتی خۆت:
1. لە ناونیشانی asiakastulostus.hel.fi بە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی تایبەت بە هەژماری چاپەکەت بچۆ ژوورەوە. گەر بتەوێت دەتوانیت زمانەکە بگۆڕیت.
2. فەرمانەکە (Valikko)بکەرەوە و پاشان کلیک لەسەر بارکردنی کار(Lataa työ) بکە بۆ بردنی فایلەنت بۆ ناو لاپەڕەی چاپکردن.
3. کرتە لەسەر ئایکۆنی ”زیادکردنی کارە چاپکراوەکان” (Lisää tulostustyö) بکە و ئەو فایلەی دەتەوێت لە ئامێرەکەت بدۆزەرەوە. بەپێی ئامێرەکەت دەتوانیت چەندین فایل هەڵبژێریت.
4. فایلەکە بە هەڵبژاردنی بارکردن (Lataa) بنێرە. دەتوانیت فایلەکان زیاد بکەیت بە هەڵبژاردنی زیادکردنی فایل.
چاپکردن لە کاونیاینێن
لە پەرتووکخانەی کاونیاینێن دەتوانیت چاپ بکەیت، کۆپی بکەیت و سکان بکەیت لەو کاتانەی کە کارمەندانی پەرتووکخانە لەوێن. بەڵام لە کاتەکانی خزمەتگوزاری خۆکاری کە کارمەندەکان لە پەرتووکخانە نین ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەست نین.
بۆ چاپکردن بەرنامەی Princh بەکاردەهێنرێت. لە بەرنامەی چاپکردنەوە دەتوانیت لە کۆمپیوتەری خۆت یاخود تەلەفۆنی زیرەکی خۆتەوە فایلەکانت چاپ بکەیت.
چاپکردن 0.40 € بۆ هەر پەڕەیەک. دەتوانیت پارەی چاپەکان لە خزمەتگوزاری پرسگەی پەرتووکخانە بدەیت یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پارەکەی بدەیت.
کارمەندەکان لە پێویستیدا ڕێنماییت دەکەن لە چاپکردن.
چاپکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانی پەرتووکخانە
چاپکردن بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێت. کاتێک کلیک لەسەر ئایکۆنی چاپکردن دەکەیت، کۆمپیوتەرەکە پەنجەرەی Princh دەکاتەوە. دواتر دەتوانیت شێوازی چاپکردن بگۆڕیت یان رێکیبخەیت وە شێوازی پارەدان هەڵبژێریت.
ئەگەر بتەوێت لە پەرتووکخانە پارە بدەیت، لاپەڕەکە پرسیاری ناوی خۆتت لێدەکات، بۆ ئەوەی بتوانیت ناوت بە کارمەندانی پەرتووکخانە بڵێیت و داوای وەرگرتنی چاپکراوەکانت بکەیت.
چاپکردن لە کۆمپیوتەری خۆت یان ئامێری زیرەک
چاپکردن لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە لە لاپەڕەی چاپکردنی Princh ئەنجام دەدرێت. ژمارەی دیاریکراوی چاپکەر 103016 بنووسە و پاشان دوای رێنماییەکانی ماڵپەڕەکە بکەوە.
ئەگەر بتەوێت لە پەرتووکخانە پارە بدەیت، لاپەڕەکە پرسیاری ناوی خۆتت لێدەکات، بۆ ئەوەی بتوانیت ناوت بە کارمەندانی پەرتووکخانە بڵێیت و داوای وەرگرتنی چاپکراوەکانت بکەیت.
کۆپی کردن
نرخی کۆپیکردن 0.40 سەنتە بۆ هەر لاپەڕەیەک. پارەی کۆپیەکان بە کارمەندانی پەرتووکخانە بدە.
سکانکردن
دەتوانیت بە بێ پارە بە ئامێری فرەکاری پەرتووکخانە بەڵگەنامە و وێنە سکان بکەیت. ئامێری سکانەرەکە دەتوانێت راستەوخۆ فایلە سکانکراوەکان بۆ ئیمەیلەکەت بنێرێت. یاخود دەکرێت فلاش میمۆری بکەیت بە ئامێری سکانەرەکەوە وفایلەکانتی بەسکانکراوی بخەیتە سەر، دەتوانیت فلاش میمۆری خۆت بەکاربهێنیت یان فلاش میمۆری لە کارمەندانی پەرتووکخانە وەربگریت و لەناو پەرتووکخانەدا بەکاریبهێنیت.
چاپکردن لە ڤانتا
لە پەرتووکخانەکانی ڤانتا چاپکردن، کۆپی کردن و سکان کردن بێ بەرامبەرە. لە ڕۆژێکدا دەتوانیت هەتا ٢٠ لاپەڕەی ڕەش و سپی یان ٢ لاپەڕەی رەنگاوڕەنگ چاپ بکەیت.
بۆ چاپکردن، کۆپی کردن و سکان کردن پێویستت بە کارتی پەرتووکخانە هەیە. بە کارتی پەرتووکخانە دەتوانیت بە ئاسانی خۆت لە سیستەمی چاپکردن تۆمار بکەیت. تۆمارکردن تەنها یەک جار پێویستە. کارمەندانی پەرتووکخانە لە پێویستیدا یارمەتیت دەدەن.
چاپکردن لە کۆمپیوتەرەکانی پەرتووکخانە ئەنجام دەدرێت. بۆ چاپکردن پێویستت بە کارتی پەرتووکخانە هەیە. چاپکردن لە ئامێری خۆت ناکرێت.
چاپەکان لەسەر کاغەزی A4 دەچێت.
کۆپی کردن و سکان کردن
بۆ کۆپی کردن و سکان کردن پێویستت بە کارتی پەرتووکخانە هەیە. دەتوانیت قەبارەی لاپەڕەی کۆپی کراو وەک A4 یان A3 هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت بەڵگەنامەی کاغەزی بۆ شێوەی دیجیتاڵی سکان بکەیت. فایلە سکان کراوەکان ڕاستەوخۆ بۆ ناونیشانی ئەو ئیمەیڵەت دەنێردرێت کە لە کاتی تۆمارکردندا داوتە. سکان کردن بۆ فلاش میمۆری ناکرێت.
نرخەکان
نرخەکان بەپێی شارەکان جیاوازن.
لە ئێسپۆو، نرخی چاپکردن و کۆپی 0.20 سەنتە بۆ هەر لاپەڕەیەک.
لە ڤانتا، چاپکردن لە کۆمپیوتەرەکانی بەشداربوانەوە بێبەرامبەرە، هەر بەشداربوویەک دەتوانێت ٢٠ لاپەڕە چاب بکات بە بەرامبەر.
لە هێلسینکی، نرخی چاپکردن و کۆپی 0.40 سەنتە بۆ هەر پەڕەیەک
لە کاونیاینێن، نرخی چاپکردن 0.40 سەنتە بۆ هەر لاپەڕەیەک
ڕێساکانی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەران
١. تەنها هەژماری خۆت بەکاربهێنە. ئەوانە تایبەتین و تۆ بەرپرسیاریت لە بەکارهێنانیان.
٢. کارمەندەکان بەخۆشحاڵی یارمەتیت دەدەن. بەڵام بیرت بێت کە تۆ خۆت بەرپرسیاریت لە کاروبارەکانت لەسەر ئینتەرنێت.
٣. ڕێز لە بەکارهێنەرانی دیکەی ئینتەرنێت و بەشداربوانی پەرتووکخانە بگرە.
٤. ڕێز لە سامانی هاوبەشی خەڵکی شار بگرە.
٥. پەرتووکخانە بەرپرسیار نییە، لەو زیانت و هەڵانەی کە بەهۆی کۆمپیوتەرەوە دروست دەبن.
٦. لایەنانی بەرپرس مافی هەیە زانیارییەکانی بەکارهێنەری کۆمپیوتەر بەدەستبهێنن، لە کاتی لێکۆڵینەوەی تاواندا.
٧. پەرتووکخانە بەرپرسیار نییە لە زیانەکانی کێشەی تەکنیکی، کە بەهۆی بەکارهێنەرانی دیکەی ئینتەرنێت یان کردەوەکانی بەکارهێنەرەوە دروست دەبن.
٨. پەرتووکخانە مەرجەکانی کاتگرتن کات دیاری دەکات.
٩. وەک بەکارهێنەری کۆمپیوتەرەکانی بەشداربووان، دەبێت ئەو رێسایانەی باسکرا پەسەند بکەیت. ئەگەر ڕێساکان پەیڕەو نەکەیت، پەرتووکخانە مافی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرت لێدەسەنێتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. پڕۆسەکە بەپێی بەشی ڕێساکانی بەکارهێنانی پەرتووکخانەی هێلمێت دەڕوات لەبارەی لەدەستدانی مافی بەکارهێنان